The Second Excellent Paper Symposium

دووەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان

دووەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان بەرهەمی هەوڵی شەش زانکۆی کوردستان و رێکخراوی کەیساین و پارێزگاری سلێمانییە بۆ بەرەو پێشبردنی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان.
زانکۆکانیش بریتین لە زانکۆی کۆمار، زانکۆی نۆلج، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زانکۆی کەرکوک، زانکۆی تیشک.
لەم سیمۆزیەمەدا چەند کورتە سیمینارێک لەلایەن توێژەران و نوێنەرانی زانکۆکانەوە پێشکەشدەکرێت و هەروەها خەڵاتی ئەو توێژەرانە دەکرێت کە لە ساڵی رابردوودا توانیویانە پەیپەری نایاب بڵاوبکەنەوە.
بە بەشداریکردنت هەم خۆت سودمەند دەبیت و زانیاری ناوازەت دەست دەکەوێت دەربارەی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، هەم هاندەردەبیت بۆ کەسانی دیکە کە توێژینەوەی زانستی ئەنجامبدەن و ناوی کوردستان لە پەڕاوگەی زانستی جیهانیدا جێگیر و گەورە بکەن. بەشداریکردن و بڕوانامە بەبێ بەرامبەرە
لینکی خۆتۆمارکردن

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

ISHIK HOME